شێوازی FUT

لەم شێوازەدا باریکەی پێست لادەبردرێت. ناوچەی بانکی قژ لە لایەن ستافی بەئەزموونەوە لەژێر میکڕۆسکۆپ (وردبین)ەوە دابەش دەکریت بە یەکەی 1، 2، 3 یان 4ی قژ. ئەم کارە لەژێر زووم و گەورەکردنەوەی میکڕۆسکۆپدا جێبەجێ دەکرێت. کەوایە ئەگەری زیان گەیشتن بە ڕیشەی قژ زۆر کەمە و لە لایەکی ترەوە ئەندازە و قەبارەی پەیوەند کردنەکانی تر گونجاو لەگەڵ ژمارەی قژی ناو یەکەی قژ جیاوازە. ئەمە بوم واتایەیە کە یەکەکانی یەک قژی ئەستووراییەکی کەمتریان هەیە، یەکەیانی 2 قژی تۆزێک ئەستوورتر و یەکەکانی 3 یان 4 قژێکی زۆر ئەستوورتریان هەیە.

هەر ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوە کە پزیشک لە شوێنی چاندنی قژدا کە بە شێوەی ئاسایی یەکەکانی یەک قژی لە پێشەوەی هێڵی قژدا دەچێنێت، کونی بە ئەندازە و قەبارەی چکۆڵەتر بەدی بێنێت. بۆ وێنە ئەو ناوەندانەی کە دەیانهەوێت چڕی زۆری قژ لە کۆبوونەوەیەکدا و لە پێشەوەی هێڵی قژدا بەدی بێنن، کونی بە تیرەی 0.7 یان 0.8 میلی مەتر لە هێڵی قژدا بەدی دێنن بۆ ئەوەی یەکەکانی قژێک کە تەنیا داگرێ قژێکن لەو ڕیزانەدا بچێندرێن، ڕوونە  گەر پەیوەند کردنەکانی ئامادەکراو لە لایەن ستافەوە، زۆر بە ڕادەی پێویست باریک نەبن توانایی چاندنی ئەوان لەم کونانەدا لە توانادا نابێت و یەکەکانی قژی 2 دانەیی لە کونی بە تیرەی 1 تاکوو 1.2میلی مەتر و یەکەکانی قژی 3 یان 4 دانەیی لە کونی 1.2تا 1.5 میلی مەتریدا پەیوەند دەکرێن. ئەم بابەتە دەبێتە هۆی یەکەم هەرچی تیرەی کونەکان چکۆڵەتر بێت دەکرێ ژمارەی زۆرتر قژ لە یەکەی ئاست و رووبەردا بچێنرێت و چڕی زۆرتر لە پەیوەند کردنی قژ بەدی بێت کە لە وێنەی ئاکامی پەیوەندیدا زۆر گرینگە و دەرئەنجامەکە باشتر دەکات و دووهەم هەرچی کونەکان چکۆڵەتر بن، ئەگەری زیان گەیشتن بە خوێنبەرەکان و گەیاندنی خوێن بە پێست لە چاندن بە چڕی زۆردا کەمترە، هەندێک جار بینراوە لە هەندێک بابەتی چاندنی قژدا، کونی جۆراوجۆر لە تەنیشت یەک لە شوێنی کەچەڵیدا بەدی دێت کە خوێن گەیاندنی پێستی لەم شوینەدا تووشی ئاڵۆزی دەبێت و ئەم ناوچەیە تووشی نەکەرۆس (پووکان یان ڕزینی شانە شانەی لەش) دەبێت و پێست لەناو دەچێت و یەکێکە لەو کاریگەرییە دەگمەنانە لە پەیوەند کردن و چاندنی قژدا کە قەرەبوو ناکرێتەوە. کەوایە کەڵکوەرگرتن لە کونی بە ئەندازە و قەبارەی چکۆڵەتر ئەگەری ئەم کاریگەرییە کەمتر دەکاتەوە. سێهەم هەرچی ئەندازە و قەبارەی کونەکان چکۆڵەتر بن دەرئەنجامی پەیوەند کردن جوانترە، چونکوو کونی گەورەتر دەبێتە هۆی بەدیهاتنی برین لە شوێنی چاندن و هەر ئەم دیمەنە لەسەر پێست دۆخێکی نائاسایی لە تەنیشت قژە پەیوەندکراوەکاندا وەکوو وێنەی پێستی پڕتەقاڵی بەدی دێنێت کە نیشاندەری ناوچەی پەیوەندکراوە. ئەم وێنەیە گۆڕانکارییەکانی پێستی پڕتەقاڵی لەسەر پێست و  ناڕێکی کەم لە ناوچەی پەیوەندەکانی چاندراو بە کونی گەورە پێشان دەدات کە ئاکامی پەیوەند کردنێکی نائاساییە. لەم شێوازەدا بڕین لە بەشێک لە پێستدا لە ناوچەی بانکی قژدا بەدی دێت و باریکەیەکی پێستی شکڵ بە ناوی فلاپ (FLAP) لە پشتەوەی سەر لادەبردرێت. درێژایی ئەوە دەبەسترێتەوە بە شێوازی نەشتەرگەری و بەگشتی مەودای نێوان گوێچکەکانی نەخۆش و پاناییەکەی دەبەسترێتەوە بە پشکنینی بەوردی پزیشکی نەشتەرگەر و ڕادەی نەرم و نیایی ( جیڕی) نەخۆشەوە، باریکەی پێستی لابردراو لەژێر میکڕۆسکۆپ لە لایەن ستافی بەئەزموونەوە بە یەکەکانی قژ کە بریتییە لە یەکەی 1، 2، 3 یان 4 قژی دابەش دەکرێت کە بە هەرکام لەو یەکانە دەڵین یەکەی فولیکولی. ئاشکرایە کە لەم شێوازەدا زیان گەیشتن بە ناوچەی بانکی قژ کەمترە لە شێوازیFIT و ناوچەکانی سەرەوە و خوارەوەی باریکەی لابردراو بە ساغی دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا لە قۆناغەکانی دواییدا دوبارە بەکار بهێندرێنەوە. لەم شێوازەدا کار و ئیشی گرووپی لە لایەن پزیشک و ستافێک کە لە وردکردنی باریکەی پێست بۆ یەکە بەجیاکانی قژدا پسپۆڕن، پێویستە کە پێێان دەڵێن ستافی CUTTER و ستافی بەئەزموون بە مەبەستی بردنە ناوی یەکەکانی قژ لەو کونانەی دروست کراون کە پێیان دەڵێن ستافی IMPLANTER. کرداری گونجاوی هەموو ستاف و پزیشکەکە کاریگەرییەکی راستەوخۆی لە دەرئەنجامی چاندنەکەدا دەبێت.

قازانجەکانی شێوازەکانیFUT

لەم شێوازەدا پێویست ناکات قژەکانی پشتەوەی سەر بەر لە نەشتەرگەری کورت بکرێنەوە و تەنانەت توانایی چاندنی قژت درێژیش هەیە. زۆرتر لە 95%ی قژە لابردراوەکان بە شێوەی دروست پەیوەند دەکرێن. (ڕادەی زیان پێگەیشتنی ڕیشەکانی قژ بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە میکڕۆسکۆپ زۆر کەمە) ئەم خاڵە دەبێتە هۆی نایابی و سەرکەوتنی ئەم شێوازە لە کەسانێکدا کە لە بەراورد لەگەڵ شێوازی FITدا ڕێژەی بانکی قژی سنوورداریان هەیە. قژی ناوچەی پشتەوەی سەر و تەنیشت زیانیان پێناگات و پاشماوەی پێستەکە بە مەبەستی لابردن لە قۆناغەکانی دواییدا ساغ دەمێنێتەوە.

کەموکوڕییەکانی شێوازی FUT

لە کاتی شارەزا نەبوونی پزیشکدا ئەگەری زیان و مانەوەی شوێنی برین لە ناوچەی پشتەوەی سەردا هەیە. لەم شێوازەدا پزیشکی بەئەزموون و لێهاتوو دەتوانێت ناوچەی لابردنی پێست چاک بکاتەوە وەها کە هێج جۆرە نیشانەیەک لە شوێنی برینەکە نەمێنێتەوە.

شوێنی برینی نادیار و ون چییە؟

خراپترین ئاڵۆزی و نیشانە لەم شێوازەدا بەدی هاتنی شوێنی برین لە ناوچەی بانکی قژ دایە کە شوێنی برینێکی هێڵی شکڵ لە پشتەوەی سەر و تەنیشتی سەر بەدەی دێت. ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوە کە زۆربەی نەخۆشەکان بۆ بەرگری لەم وێنەیە، شێوازیFIT هەڵبژێرن. شیاوی باسکردنە کە پزیشکی نەشتەرگەری ڕاهاتووی ژێر چاوەدێری ئەنجومەنی جیهانی چاندنی قژی سرووشتی شێوازێکی تایبەت لە تەقەڵ لێدانی ناوچەی لابردنی باریکەی پێستدا بەکار دێنن کە ئاکامەکەی دەبێتە ئەوە کە هێڵی لابردنی قژ لە پشتەوە و تەنیشتی سەردا نادیار بێت، وەها کە 4 مانگ پاش کورت کردنەوەی قژی کەسەکە پاش چاندنی قژ هێڵی لابردن نادیار دەبێت. شیاوی باسکردنە کە ئاڵۆزی و نیشانەی بەدی هاتنی هێڵی شوێنی برین کە دەکرێت چاک بکرێت، لە ‌هەڵسەنگاندن لەگەڵ لەناوبردنی بەربڵاو کە لە یەکەکانی قژی ناوچەی بانکی قژ لە هەندێک لە نەخۆشەکان لە شێوازیFITدا بەدەی دێت، بەراورد ناکرێت.

نیشانەکانی پاش نەشتەگەری چاک کردنەوەی قژ

لەوانەیە نەخۆش تۆزێک هەست بە ئێش بکات کە بە دەرمان کۆنتڕۆڵ دەکرێت. بەدەگمەن مەترسی و ئاڵۆزی هەیە چونکوو تەنیا توێژاڵی دەرەوەی پێست دەگرێتەوە. لەوانەیە دوو یان سێ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری تۆزێک ئاوسانی و شین بوونەوە لە دەوری چاودا بەدی بێت، دانانی سەهۆڵ و خەوتن بە شێوەی ڕاکشاو دەتوانێت ئەم گرفتانە بگەیێنێتە کەمترین ئاست. نزیکەی 2 تاکوو 4 حەفتە پاش نەشتەرگەری چاک کردنەوە، قژ دەست دەکات بە وەرین. نزیکەی 6 مانگ دواتر قژی نوێ وەدیار دەکەوێت و بە هەمان ڕادە و هەروەکوو لە پێگەی سەرەکییەکەی بوو، نزیکی یەک لەسەر چوار تاکوو  1.5 ئینچ گەشە دەکات. لەوانەیە چەند کۆبوونەوەی چارەسەر کردن پێویست بکات و ئەو نەخۆشانەی دەیانهەوێ چڕی و ناسکی و جوانی لە هێڵی قژدا بەدی بێنن زۆر جار بۆ چاندنی قژی زۆرتر دێنەوە.

نوشتن دیدگاه


تصویر امنیتی
تصویر امنیتی جدید

تاران، شەقامی گاندی باکووری، ڕووبەڕووی تاوەری تۆڕی 2،سەری پێچی کۆڵانی ترابنده،پەلاک 130،ط15
88653103 - 88653104 - 88661980 (9821+)
mphhtc@gmail.com