لەیزەری پەرەسەندوو قژی زێدە

لابردنی قژ لە ڕێگەی لەیزەرەوە، لەسەر بنەمای ڕاکێشانی هەڵبژاردراوی تیشک لە ڕێگەی بیۆلۆجیکی لەش داندراوە کە لەودا وزە بە شێوەیەک دەگواسترێتەوە بۆ فولیکولەکانی قژ کە زیان پێگەیشتنی شانە لە فولیکولی قژدا زۆرترین ڕێژەی خۆی و لە شانەکانی دەووبەر و دەرەکیدا کەمترین بێت. مادەی ڕەنگی مەلانین لە ئەپیدەرم تەنانەت لە پێستی تاریکدا زۆر کەم و بەپێچەوانە بە ڕادەیەکی زۆر زۆر لە قژدا کۆ بۆتەوە. کەوایە مەلانین باشترین و گرینگترین مادەی بیۆلۆجیکی مەبەستە بۆ بەکارهێنانی یاساکانی ڕاکێشانی هەڵبژێردراوی لەیزەر بە مەبەستی چارەسەر کردنی قژە زێدەکان.
مەلانین، درێژایی شەپۆلەکانی تیشک 600 تاکوو 1100 نانۆ مەتر بەباشی دەمژێت. ئەم چوارچێوەیەی شەپۆل پێی دەوترێت زانستی بینینی مەلانین (ئۆپتیکی مەلانین). بە واتایەکی تر مەلانین باشترین مادەی مەبەستە بۆ ڕاکێشان و مژینی لەیزەر. لەوێوە کە لەیزەر مادە ڕەنگییە تاریکەکانی ڕیشەی قژ دەپێکێت، کەوایە چارەسەر کردنی قژە سپیی و کاڵ و گەندە مووەکانی دەموچاو ئاکامێکی بەرچاویان نابێت. هەروەها لە کەسانێک کە پێستیان کاڵە ئاکامی چارەسەر کردنەکە نەخوازراوانە باشترە لەو کەسانەی پێستیان گەنمی یان ڕەشە. بەگشتی کاریگەرییەکانی سەرەتایی لەیزەر لەسەر قژە نەخوازتراوەکان تاکوو دوو حەفتە پاش جێبەجی کردنی لەیزەر دەبیندرێت. پاش ئەم کاتە قژ لاواز دەبێت و دەوەرێت. لە هەر جار دووپاتە کردنەوەی لەیزەردا، قژ ناسکتر و لە چڕی قژ کەم دەبێتەوە تاکوو لە ئاکامدا لە کۆتایی کۆبوونەوەکانی چارەسەر کردندا، زۆربەی قژە نەخوازتراوەکان لەناو دەچن.
چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە دەرئەنجامی چارەسەر کردنی قژە زیدەکان لە رێگەی لەیزەرەوە گەر هەموو پارامەترەکانی پێویست وەکوو وزە، ماوەی پالس و... لە ڕێژەی گونجاوی خۆیدا هەبێت، پاش هەر کۆبوونەوەیەک نزیکەی ۲۰ تا ۲۵ لەسەد و پاش کۆبوونەوەکانی چارەسەر کردن نزیکەی 80 لەسەدی قژە زێدەکان لەناو بچن. ئەو قژەی دەمێنێتەوە، زۆر جار ناسکتر و کاڵتر دەبن. بەم پێیە، گەرچی ژمارەی کۆبوونەوەکانی چارەسەر کردن بە لەیزەر لە کەسە جیاوازەکاندا بە پێی ڕادەی قژە زێدە و فیسۆلۆجی لەشی هەر کەسێک جیاوازە، بەڵام بۆ وەدەست هێنانی دەرئەنجامی گونجاو بە مەبەستی کەم کردنەوەی قژی نەخوازراو، بەگشتی لانیکەم 3 تاکوو 8 کۆبوونەوەی چارەسەر کردن بە لەیزەر پێویستە. هەروەها بە مەبەستی بەرگری کردن لە ڕووان و هاتنەوە دەری دوبارەی قژەکان لەو ناوچەیەی کە چارەسەر دەکرێت، دووپاتە کردنەوەی لەیزەر هەر 6 تاکوو 12 مانگ جارێک بۆ زۆربەی کەسەکان پێویستە. لە ماوەی کۆبوونەوەکانی چارەسەر کردندا، دەبێ لەو شێوازانەی کە دەبنە هۆی هەڵکەندنی ڕێشەی قژ وەکوو مووکێش، بەن، مۆم و ئێ پی لەیدی خۆ بپارێزیت و گەر پێویست بکات قژەکان بتاشرێن.
بە دوای جێبەجێ کردنی هەر کۆبوونەوەیەکی چارەسەر کردندا، لەوانەیە نیشانە و ئاڵۆزی وەکوو سوور بوونەوە و ئیلتیهابی لاواز یان مام ناوەندی بەدی بێت کە ئەم ئاڵۆزی و نیشانانە بەشێک کە ڕەوتی ئاسایی چارەسەر کردن دێتە ئەژمار و زۆە زوو پاش تێپەرێنی چەند کاتژمێر چارەسەر دەکرێت و نابێ هیچ نیشانە و ئاڵۆزییەکی نائاسایی لەسەر پێست بمێنێتەوە. بە مەبەستی چارەسەر کردنی خێراتری نیشانەکان دانانی سەهۆڵ لەسەر ناوچەی چارەسەرکراو لە رێکەی توورەگەی سەهۆڵ پێشنیار دەکرێت و لە کاتی بینینی هەر جۆرە ئاڵۆزی نائاسایی یان بڵۆق بە بێ دەست لێدان خێرا لەگەڵ پزیشکی تیمارکەردا ڕاوێژ بکرێت. لە کاتی جێبەجێ کردنی شێوازەکانی چارەسەر کردن لە ناوچەی دەموچاو، کەڵک وەرگرتن لە کرێمی دژە خۆری بەهێز  بە مەبەستی بەرگری کردن لە ئاڵۆزی وەکوو رەش بوونی شوێنی چارەسەر کردن پێویستە. هەروەها، شیاوی باسکردنە کە لەو کەسانەدا کە ئاڵۆزی نادیار (ژێرەوە) وەکوو ئاڵۆزی هۆرمۆنی یان دوومەڵی هێلکەدانیان هەیە جگە لە چارەسەر کردنی قژی زێدە بە لەیزەر دەبێ لەژێر چاوەدێری چارەسەر کردن بە دەرمانیشدا بن.
لەیزەری ئەلەکساندریت بە درێژایی شەپۆلی ۷۵۵ نانوۆ مەتر، لەیزەری Ruby ، لەیزەری دایۆد بە درێژایی شەپۆلی 800 نانۆ مەتر، لەیزەری IPL ، و لەیزەری Nd:YAG بە درێژایی شەپۆلی 1056 نانۆ مەتر لە دەستەی ئەو لەیزەرانە دان کە توانایی چارەسەر کردنی قژی نەخوازراویان بە پێی میکانیسمی باسکراوی سەروە هەیە کە لەم ناوەدا لەیزەری ئەلەکساندریت زۆرترین و باشترین کاریگەری و کەمترین ئاڵۆزی هەیە.

تاران، شەقامی گاندی باکووری، ڕووبەڕووی تاوەری تۆڕی 2،سەری پێچی کۆڵانی ترابنده،پەلاک 130،ط15
88653103 - 88653104 - 88661980 (9821+)
mphhtc@gmail.com