مەزۆسەراپی

مەزۆسەراپی قژی سەر بریتییە لە تێکردنی تێکەڵاو لە دەرمانەکان وەکوو: فۆرمی دەرزی لێدانی ماینۆ کسیدیل، کافایین، فیناستراید و ڤیتامینەکانی گرووپی B و Cیە. دەزی لێدان و تێکردنەکان بە یارمەتی ئامێری مەزۆسراپی و لە تەنیشت ڕیشەکانی قژ جێبەجێ دەکرێت. لەبەر ئەوە کە دەزی لێدان و تێکردنەکان لە لای شاشەکانی مەبەست جێبەجێ دەکرێت دەرئەنجامەکانی ئەو خێراتر دەبیندرێت. کاریگەری و نیشانەکانی ئەو بریتییە لە زۆرتر بوونی گەڕی خوێن بۆ ڕێشەکانی قژ و لە ئاکامدا یارمەتی نەمانی وەرینی قژ و زۆتر کردنی ئەستوورایی لاسکی قژ.

مەزۆسەراپی چەوری بۆ چارەسەر کردنی قەڵەوی ناوچەیی لە ناوچەی سک، باسک، سمت، ڕان و تەنیشتەکانە. لە مەزۆسەراپی چەوریدا لە تێکەڵاویک لە دەرمانەکان کەڵک وەردەگیرترێت کە جگە لە زۆرتر کردنی گەڕی خوێن لەو ناوچەیەدا، دەبێتە هۆی ڕاچەنینی زۆرتر و کەم بوونەوەی چەوری و دەردرانی ئەو. لە مەزۆسەراپی چەوریدا لەجیاتی لابردنی چەوری، ڕاچەنین و مەتابۆلۆسمی لەش دەورووژێندرێت و لەش بە شێوەی ئاسایی و سروشتی بۆ لەناو بردنی چەورییەکان دەست دەکات بە چالاکی.
لە مەزۆسەراپی بۆ لەناو بردنی هەوکردنی ڕیشاڵی خانەیی گیاندار (سەللوولیت) لە ناوچەی تایبەتی لەش (بەتایبەت ڕان و سمت) یش کەڵک وەردەگیرتریت. سەللوولیت دابەش بوونی نەگونجاوی چەوری ژێر پێستە کە بە شێوەی ڕەپی و قیتایی و قووپان لە ناوچەکانی تایبەتی پێستدا پێشان دەدرێت. لەو کەسانەدا کە لە پارێزی خواردەمەنی زۆر چەوری کاربۆ هیدراتی زۆر بەکار دێنن خانەکانی توێژاڵی چەوری تاکوو سێ بەرابەری ڕادەی ئاسایی خۆیان گەورە دەبن و شاشەی چەوری بۆ دەرەوەی ئەو چینانەی کە دەوەری ئەوانی گرتووە دەگوازێتەوە و و ڕەپ و قیت دەبێت و شانەیەکی چەوری پەستێنراو بەدی دێنێت. بە پارێزی خواردەمەنی دەکرێ لە زۆرتر بوونی ڕێژەی چەوری ژێر پێستی بەرگری بکرێت، بەڵام یەکێک لە هۆکارە کاریگەرەکان لە سەللولیتدا لایەنی زگماکی و جەنەتیکی ئەوە کە هەندێک جار کەسەکان بە دژوارترین پارێزەکانی کز بوون و چاوەدێرییەکانی گونجاو و کەڵکوەرگرتن لە ئامێرەکانی وەرزشی کە دەبنە هۆی جووڵانەوەی بەدوای یەک لە شانەکانی چەوری لە ڕان و سمەتەکاندا دیسان هەر ئەم گرفتەیان هەیە. ئەم گرفتە لە خاتوونەکاندا باوترە و ئەم بابەتە بە هۆی کاریگەری هۆرمۆنەکان لەسەر چەورییەکانی لەشە.

مەزۆسەراپی دەموچاو نەشتەرگەرییەکی جوانی نییە. شێوازێکی تا ڕادەیەک " چارەسەر کردنە کە بریتییە لە تێکردنی گیراوەی تایبەتی ترشی ئامینۆ  و ڤیتامین لە توێژاڵ و چینی مام ناوەندی پێستی تۆ.

مەزۆسەراپی چارەسەر کردنێکە کە بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ سارێژ کردنەوە و چارەسەر کردنەکانی چاک کردنەوەی دەموچاوە. مەزۆسەراپی دەموچاو بریتییە لە تەکنیکی زۆر سادە کە هێچ ئێشکیان نییە چونکوو گیراوەکە لە ڕێگەی دەرزی باریک دەکرێتە ناو چین و توێژاڵەکانی ناوەڕاستی پێست و لەم شێوازەدا چرچی بە دەزی لێدان و تێکردنی دەرمانی وەکوو ترشی هیالورۆنیک لە پێستی دەموچاو و ملدا چاک دەکەینەوە و هەروەها ئەمە دەبێتە هۆی بردنەوە سەری پێستی دەموچاو. بەستراوە بە کەسەکە، کۆبوونەوەکانی مەزۆسەراپی پەیوەندی بە دەموچاو هەیە. لەوانەیە هەندێک پێویستیان بە 8-10 کۆبوونەوە هەبێت لە دۆخێکدا هەندێکیان پێویستیان بە 20-18کۆبوونەوە هەیە. کاتێک کە گیراوەکە لەسەر پێست تانشین (دەنیشێت) دەبێت چەورییەکانی ناوچەیی دەتوێنەوە و ڕواڵەتێکی گەش دەدات بە پێستی ئێوە. ئاست و ڕووبەری چەوری بە دابەش بوونی خانەکانی چەوری ناو و داخستنی خانەکان لە چەوری خەزنکراو دەگاتە کەمترین ئاست. کۆبوونەوەکان حەفتانە یان دوو جار لە مانگدا دەبن.

 

نوشتن دیدگاه


تصویر امنیتی
تصویر امنیتی جدید

تاران، شەقامی گاندی باکووری، ڕووبەڕووی تاوەری تۆڕی 2،سەری پێچی کۆڵانی ترابنده،پەلاک 130،ط15
88653103 - 88653104 - 88661980 (9821+)
mphhtc@gmail.com