پی ئاڕ پی

پلازمای دەوڵەمەندکراو لە پەڵەکانی خوێن (پلاکەت) (PRP)

پەڵەی خوێن (پلاکەت) چییە؟

پەڵەی خوێن (پلاکەت) وەکوو  خڕۆکەی سپی و سوور بەشێکە لە خوێن. پلاکەتەکان ناوکیان نییە کەوایە پێیان ناوترێت خانە. لە ڕووی قەبارەوە، پلاکەتەکان تا ڕادەیەک لە خڕۆکەی سپی و سوور چکۆڵەترن. پلاکەتەکان کاتێک کە بە هۆی نەشتەرگەری خوێنبەرەکان خوێنبەربوون بەدی دێت بە خێرایی چالاک دەبن و بە مەیەندنی خوێن لە خوێنبەربوونی زۆرتر بەرگری دەکەن. پلاکەتەکان بە دوو میکانیزیمی 1) هۆکاری کیمیایی پێویست بۆ  مەیاندنی خوێن 2) گۆڕینی شکڵ و بەیەکەوە لکان دەبێتە هۆی پلاگ یانی مەیینی خوێن. پلاکەتەکان کاریان تەنیا مەیاندنی خوێن نییە، هەر پلاکەتێک هەروەها سەرچاوەیەکی بیۆکیمیاییە لە گەڕاندنەوە و دوبارە هێنانەوەی فاکتەر و هۆکارەکانی چاک کردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شانە لە برینداربوونەکاندا.
PRP چییە و چۆن دروست دەکرێت ؟
PRP لە ڕاستیدا پلازمای دەوڵەمەندکراو لە پلاکەتە کە لە خوێنی نەخۆش دابین دەکرێت. بۆ وەدەست هێنانی PRP خوێنی نەخۆش دەکرێتە ناو ئامێری سەنتریفیوج پاشان خڕۆکەی سوور، سپی و پلاکەتەکان لە ئاستی جۆراوجۆردا لە بۆری تاقیگەدا جیا دەکرێنەوە و لە کۆتاییدا پلازمای دەوڵەمەندکراوی پلاکەت کە داگری 8-4 قات ژمارەی پلاکەت لە هەر سانتی مەتری سێ جایە، پلازمای سرووشتی دابین دەکرێت.

PRP لە چاندنی قژدا

بابەتی کردارەکی کەڵک وەرگرتن لە PRP لە چاندنی قژدا :
1. بۆ پاراستن و بەهێز کردنی فولیکولی قژ پاش چاندنی قژ
2. به مەبەستی بەرز نرخاندنی باشتر بوون و چاک کردنەوەی شانە پاش چاندنی قژ
3. بۆ ورووژاندنی فولیکولە دامرکاوەکان و گەشە کردنی قژی خێرا

ئاڵۆزییەکانی PRP

هیچ جۆرە هەستیاری(حەساسییەت)ی کاردانەوە ڕاپۆرت نەدراوە. (پاکژ کردنەوە لە میکڕۆب و سترۆن سازی) دەبێ لە هەر قۆناغێک لە ئامادەکاری PRP دا ڕەچاە بکرێت بەتایبەت لەو کەسانەدا کە ئامادەی هەوکردنن). هەندێک جار ئیلتیهابی کەم، لاواز و کەم خایەن و کاتی لە شوێنی کەڵکوەرگرتن لە PRP بینراوە کە دەرئەنجامی ئازاد بوونی هۆکارەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ پلاکەتەکانە و کێشە دروست ناکات.

 

 

نوشتن دیدگاه


تصویر امنیتی
تصویر امنیتی جدید

تاران، شەقامی گاندی باکووری، ڕووبەڕووی تاوەری تۆڕی 2،سەری پێچی کۆڵانی ترابنده،پەلاک 130،ط15
88653103 - 88653104 - 88661980 (9821+)
mphhtc@gmail.com