چاندنی برۆ

چاندنی برۆ شیوازێکە کە مەترسی نییە و دەتوانێت ئاکامی سرووشتی بۆ کەسانێک بەدی بێنێت کە قژی برۆیان لە دەست داوە یا جێگەی برینیان لە ناوچەی برۆدا هەیە. ئەم چاککردنەوەیە، چارەسەر کردنێکی کاریگەرە بۆ وەرینی کەم و زۆری قژی برۆ.

چاندنی برۆ لە بابەتەکانی خوارەوەدا توانایی جێبەجێ کردنی هەیە:
1. بەشێک لە برۆ بە تەواوەتی وەریوە و بۆ ماوەی 1 ساڵ هاتنەوە دەری دوبارەی نەبووە. بۆ وێنە لە کەسانێکدا کە بە هۆی نەخۆشی پێست یان خاڵکوتان تووشی وەرینی برۆ دەبن.
2. هێڵی شکان لە برۆدا هەبێت.
3. قژی برۆ زۆر "تەنک" بێت. شیاوی باسکردنە لە زۆربەی بابەتەکاندا لە قژی سەر وەکوو قژی جێگرەوە کەڵک وەردەگیرترێت کە ڕووانی بەردەوام و هەمیشەیی هەیە و پێویستی بە چاک کردن و ڕێکوپێک کردن هەیە. چاندنی برۆ زۆر تایبەتییە و پێویستی بە ئاشنایەتی ڕەبەقی پزیشکی نەشتەرگەر بە فیزیۆلۆجی قژ بۆ ڕووان و هاتنە دەری قژی برۆ لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا هەیە، هەربۆیە لە زۆر بابەتاندا چاندنی نادروست دەبێتە هۆی وێنەی نەگونجاو و هەمیشەیی .

شێوازی چاندنی برۆ

ناوچەی چاندنی قژ ئامادە دەکرێت و بڕینی زۆر چکۆلە لە ناوچەی برۆدا بە دێت. بڕینە چکۆڵەکان بۆ گرافتەکانی یەک قژ کە لە پێشوودا لابردراون بۆ ئەوەی باشترین دەرئەنجامی سرووشتی بەدی بێت پوازێکی ڕەق دروست دەکەن. سرووشتی و ئاسایی بوونی ئاڕاستە و پەرش و بڵاوی زۆر گرینگە. گەشە کردنی قژە چاندراوەکان لە برۆدا لە نموونەی قژی سەر پەیڕەوی دەکات. قژە چاندراوەکانی برۆ هەمیشەیین و بەردەوام گەشە دەکەن و پێویستیان بەوە هەیە کە زۆرتر لە قژی بروی ئاسایی چاک بکرێن. لەوانەیە نەخۆشەکان پێویستان بە 40 تاکوو 300 چاندنی فولیکولی قژ بۆ هەر برۆیەک هەبێت. ژمارەی قژ لەوانەیە بە پێی ڕەگەز و پێشینەی نەتەوەیی نەخۆش و لە ئاکامدا تایبەتمەندییەکانی دەموچاوی کەسەکە جیاواز بێت.

 

 

نوشتن دیدگاه


تصویر امنیتی
تصویر امنیتی جدید

تاران، شەقامی گاندی باکووری، ڕووبەڕووی تاوەری تۆڕی 2،سەری پێچی کۆڵانی ترابنده،پەلاک 130،ط15
88653103 - 88653104 - 88661980 (9821+)
mphhtc@gmail.com