چاندنی قژی

1- کاریگەری چاندنی قژ چۆنە؟

چاندنی قژ لەڕاستیدا پەیوەندکردن (چاندن)ی قژە پتەو و خۆڕاگرەکانە لە بەرانبەر جەنی کەچەڵی لە پشتەوەی سەر بۆ ناوچەی کەچەڵی لە پێشەوەی سەر. فولیکولەکانی چاندراو تاکوو کۆتایی ژیانی کەسەکە لەسەر سەری دەمێننەوە. ئەمە بە هۆی ئەوەیە کە ئەو فولیکولانەی کە لە پشتەوەی سەر لە ناوچەی کەچەڵیدا پەیوەند دەکرێن لە ڕووی جەنەتیکییەوە لە بەرانبەر جەنی کەچەڵیدا خۆڕاگرن.

 

2- ئاخۆ دەرئەنجامی کارەکە دەقاودەق سرووشتی دێتە بەرچاو؟

گەر چاندنی قژ شارەزایانە و بە دەستی کەسانی پسپۆڕ جێبەجێ بکرێت ئەوەندە سرووشتی دەبێت کە تەنانەت سەرتاشەکانیش بە چاندنی قژی ئێوە نازانن. بەڵام لێزانی و تەکنیکی نەشتەرگەرەکان لەگەڵ یەکتر جیاوازی زۆریان هەیە، هەربۆیە دەرئەنجامی کارەکەش جیاواز دەبێت. کەوایە هەڵبژاردنی نۆرینگەیەکی بڕواپێکراو زۆر گرینگە. نوێترین شێوازی چاندنی قژ کە ئێمە پێشنیار دەکەین شێوازی FUTیە.

 

3- پڕۆسەی چاندن چەندە دەخایەنێت؟

کۆبوونەوەیەکی ئاسایی کە بریتییە لە 3000-1500 گرافت ڕۆژێکی تەواو دەخایەنێت و بە شێوەی سەرپێی جێبەجێ دەکرێت.

 

4- ئاخۆ نەشتەرگەری چاندنی قژ بەئازارە؟

بەر لە عەمەلیات دەرمانی سڕکردنی ناوچەیی لە ناوچەی بانکی قژ و ناوچەی چاندراو دەکرێت. پاش تێکردن نەخۆشەکە لە ماوەی عەمەلیاتدا هەست بە هیچ ئازارێک یان ئێشێک ناکات و پاش عەمەلیات بەگشتی نەخۆشەکە تۆزێک هەست بە ئازار و ئێش دەکات.

 

5- بۆ چاندنی قژی سەر چەند گرافت پێویستە؟

ژمارەی گرافتی پێویست پەیوەندی بە پلەی کەچەڵی ئێوە، چڕی بانکی قژ و ئەمە کە تا چ ڕادەیەک دەتانهەوێ قژتان چڕ و پڕ بێت هەیە.

 

6- خولی چاکبوونەوە چەندەیە؟

بە سرنجدان بە پەرەگرتنی عەمەلیاتەکانی چاندنی قژ لە بەراوردکردن لەگەڵ ڕابردوو، لەوێوە کە ئەندازەی کونە لێدراوەکان زۆر بچووکە بە هەمان ڕادە خێراتر چاک دەبنەوە. هەندێ لە نەخۆشەکان پاش دوو ڕۆژ چاک دەبنەوە بەڵام هەندێک لە نەخۆشەکان تاکوو چەند ڕۆژ هەستی سڕبوونیان هەیە و تۆزێکیش ئێشیان هەیە.

 

7- ئاخۆ ئەوانەی تر بە چاندنی قژ دەزانن؟

ڕێک ڕۆژی پاش نەشتەرگەری، ناوچەی چاندراو پەمەیی ڕەنگە و لە دەوری کونە بچووکە لێدراوەکاندا خوێن دەبیندرێت. ئەم کونانە پاش نزیکەی 10 ڕۆژ چاک دەبنەوە. لە ماوەی چەند ڕۆژی هەوەڵ پاش چاندن گەر لە پێشوودا قژیک لەسەر سەر نەبێت کە مەیینەکانی خوێن داپۆشێت قژە چاندراوەکان دیارن. بەڵام زۆربەی نەخۆشەکان لەوە کە 5 تاکوو 7 ڕۆژ پاش نەشتەرگەری لەبەرچاوی خەڵکی وەدیار نەکەون زوێر نین. هەر کە قژەکان دەست بکەن بە گەشەکردن قژە چاندراوەکان تەواو سرووشتی دێنە بەرچاو.

 

8- چەندە دەخایەنێت تاکوو قژە نوێیە چاندراوەکان دەست بکەن بە وەرین؟

بە شێوەی ئاسایی ئەم پڕۆسەیە سێ تاکوو پێنج مانگ پاش نەشتەرگەری دەخایەنێت. سەرەتا قژە چاندراوەکان ناسکن بەڵام بە تێپەڕینی کات قژەکان ئەستوورتر دەبن.

 

9- چه داروهایی به درمان ریزش مو کمک می کنند؟

ئەلف- ماینۆکسیدیل : ماینۆکسیدیل هەوەڵین دەرمانێکە کە لە لایەن FDAیەوە بۆ چارەسەرکردنی کەچەڵی نموونەی پیاوانە پەسەند کراوە. بۆ ساڵانێکی زۆر ماینۆکسیدیل بە شێوەی حەب و بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ چارەسەرکردنی زەختی خوێن بەکار دەهێندرا. ڕێک وەکوو فیناستراید. لێکۆلەران لە ئاڵۆزییە لاوەکییەکانی ئەم دەرمانە دۆزینەوەیەکی زۆر سەیریان هەبوو. ئەو نەخۆشانەی کە ماینۆکسیدیلیان بەکار هێنابوو، لە شوێنی چاوەڕوان­نەکراودا وەکوو کوڵمە، پشتی دەست و تەنانەت هەندێکیان لەسەر ناوچاوانیشیان قژیان هەبوو. هەندێک لە لێکۆڵەران زانیان کە بەکارهێنانی ماینۆکسیدیلی ناوچەیی لەسەر سەر دەبێتە هۆی گەشەکردنی قژ لە ناوچەکانی وەرینی قژدا و ئەمە شۆڕشێک بوو لە چارەسەرکردندا. لەوێوە کە ماینۆکسیدیل هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕەوتی هۆرمۆنی نییە، لە باشترین دۆخدا کاریگەرییە پۆزەتیڤەکانی دژە وەرینی ئەو، کاتییە و بەگشتی دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی ئەو تا ڕادەیەک نائومێدکەرە. ب- مەزۆسەراپی : لە چارەسەرکردنی وەرینی قژدا لە ڕێگەی ئەم تەکنیکەوە، دەرمانێک کە نەخۆش دەبێ بە شێوەی خواردەمەنی بەکاری بێنێت، بە شێوەی ناوچەیی و لە شوێنی لەبەرچاوگیراودا دەکرێتە ناو فولیکولەکانی قژ و بەم شێوەیە لە ئاڵۆزی شیمانەیی بە هۆی بەکارهێنانی هەندێک کە دەرمانەکان بەرگری دەکرێت. لە وەرینی قژی پیاوانەدا چونکوو هۆکاری ئەم نەخۆشییە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە و لەناو ناچێت، دەکرێ لە شێوازی مەزۆسەراپی وەکوو شێوازی یاریدەری لە پاڵ شێوازەکانی تری چارەسەرکردندا کەڵک وەربگیرترێت. ج-فیناستراید: بە شێوەیەکی سەرەکی فیناستراید کۆنتڕۆڵکەرێکی . هەربۆیە تێکردنی فیناستراید لە گۆڕینی تەستۆسترۆن بە دی هایدرۆ تەستۆسترۆن بەرگری دەکات. کەمبوونەوەی ڕێژەی گشتی دی هایدرۆ تەستۆسترۆن، لکانی گشتی دی هایدرۆ تەستۆسترۆن بە وەرگرەکانی ئاندرۆجەن کەم دەکاتەوە. لەوێوە کە فیناستراید حەزی لە وەرگر (هەستەدەمار)ەکانی ئاندرۆجەنی نییە، تەنیا توانایی کۆنترۆڵکردنی بەرهەمهێنانی دی هایدرۆ تەستۆسترۆنی هەیە و لە لکانی دی هایدرۆ تەستۆسترۆن بە ئاندرۆجەن لە فولیکولی قژدا بەرگری ناکات. خولی گونجاوی فیناستراید بۆ چارەسەرکردنی ئاندرۆجەنیک ئالۆپەسیا(mg/day1+) دیاری کراوە. فیناستراید ئاستی ئاوگی بە رێژەی۴/۷۱% و لە ناوچەی سکاڵپ (پێستەسەر)، ئاستی دی هایدرۆ تەستۆسترۆن بە ڕێژەی ۱/۶۴ % کەم دەکاتەوە. بەگشتی فیناستراید ئاماری کەمکردنەوەی بەرچاوی لەسەر خەستایی ئاوگی تەستۆسترۆن نییە، بەڵام دەبێتە هۆی 41 لەسەدی خسەتایی تەستۆسترۆن لە ناوچەی سکاڵپ (پێستەسەر)دا.

 

10- هۆی وەرینی کاتی قژ چییە؟

نەخۆشییەکان: وەکوو شەکرە، لۆپۆس،(گورگە) نەخۆشی لێکەڕژێنی دەرەقی بەدخۆراکی: پڕۆتین و ئاسنی نەتەواوی پارێزی خواردەمەنی، ڕژێمی خواردەمەنی گۆڕاو، نەخۆشی تایبەت وەکوو ئاڵۆزییەکانی نان خواردن دەرمانەکان: دەرمانەکامی کاریگەر لە چارەسەرکردنی نەخۆشی میرانە، ئیلتیهابی جومگەکان ، خەمۆکی، گرفتەکانی دڵ و زەختی خوێنی بەرز و بەکارهێنانی حەبی دژی سکپڕبوون چارەسەکردنەکانی پزیشکی: چارسەرکردنی کیمیایی و چارەسەرکردن بە تیشک (پاش کۆتایی چارەسەرکردن، قژەکان دوبارە گەشە دەکەنەوە) خولی تازەلەدایکبوون: تازەلەدایکبووان زۆرجار لە ماوەی چەند مانگی هەوەڵی ژیانی خۆیاندا قژیان لە دەست دەدەن. ئەم قژانە بە قژی پتەوتر و خۆڕاگرتر نیشتەجێ دەبن. هەروەها قژی پشتەوەی سەر خۆیان بە ڕاکێشان لەسەر دۆشەگ و کورسی سەیارە لە دەست دەدەن. کاتێک کە منداڵ دەست دەکات بە دانیشتن، گەشەکردنی قژەکان دوبارە دەست پێدەکاتەوە. منداڵبوون: هەندێک لە خاتوونەکان لە پاش چەند مانگ منداڵبوون وەرینی قژێکی زۆر تاقی دەکەنەوە. هۆیەکەی ئەوەیە کە لە ماوەی سکپڕیدا، قژەکان دەچنە ناو گەشەکردنی چالاک و پاش منداڵبوون بەخێرایی دەگەڕێنەوە بارودۆخی سرووشتی.

 

11- هۆی سەرەکی وەرینی قژ چییە؟

جەنەتیکی یان ناسک و باریک بوونەوەی قژ باوترین جۆری کەمبوونی قژە کە هەردووک ڕەگەزەکە تووشی دەبن، گەرچی سەرهەڵدانی ئەو لەپیاوانادا زۆر زۆرترە. ئەم ئاڵۆزییە جەنەتیکییە دەبێتە هۆی بوونی وردە وردەی قژەکانی تێرمیناڵ (کۆتایی) بە قژی وەلووەس (گەندەموو) و وردە وردە ڕێژەی قژی تێرمیناڵ سەبارەت بە وەلووەس (گەندەموو) لە دۆخی سرووشتیدا 2 بە 1 کەم دەبێتەوە. ئەم نەخۆشییە 50% پیاوان و زۆربەی ژنانی سەرووی 40 ساڵ دەگرێتەوە. ڕێژەی سەرهەڵدانی ئەو وردە وردە بە نزیک بوونەوەی تەمەنی وەستانی مانگانەدا زۆرتر دەبێت و 75% ژنانی کەمتر لە 65 ساڵ تووشی دەبن. هەوەڵین نیشانەیەک کە بەگشتی لە پیاواندا وەیار دەکەوێت ناسک بوونەوەی قژ لە لاجانگ و سەرەوەی برۆیە کە دەبێتە هۆی بەرزتربوونی ناوچاوان. سەبارەت بە خاتوونەکان کەمبوونەوەی بڵاوبوونەوەی قژ لە ناوچەی تاجی سەر هێڵی ناوچاوانە. هەروەکوو لە ناوەکەییەوە دیارە دوو فاکتەری گرینگی هۆرمۆنی ئاندرۆجەن و جەنەتیک لە وەرینی قژدا ڕۆڵی سەرەکیان هەیە. هیچ گومانێک نییە کە هۆرمۆنی تەستۆسترۆن لە گەشە کردن، شێوازی بڵاوبوونەوە و چڕی قژی سەردا ڕۆڵێکی گرینگی هەیە. لە کاتی باڵخ­بووندا گەشەکردنی قژی ئامادەیی لە ناوچەی بنهەنگڵ و بەر و هەروەها گەشە کردنی قژ لە دەموچاوی پیاواندا و قژی کورتتر و ناسکتر لە لەشیاندا بو هۆی زۆرتر بوونی هۆرمۆنی پیاوانەی تەستۆسترۆنە. لە خانە تایبەتییەکانی لەشدا هۆرمۆنی تەستۆسترۆن بە هۆرمۆنێکی بەهێزتر یانی دی هایدرۆ تەستۆسترۆن دەگۆڕدرێت. هەڵبەت ئەم کارە لە لایەنی ئەنزیمی5- ئالفا ڕەدۆکتاز جێبەجێ دەکرێت. دەرمال پاپیلای فولیکولی قژ وەرگری زۆری بۆ ئەم هۆرمۆنەی دی هایدرۆ تەستۆسترۆنە هەیە و ئەم هۆرمۆنە کاریگەرییەکی خراپ و ڕووخێنەری بۆ فولیکولەکانی سەر هەیە و دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئەوان و ئەو قژانەی کە تازە ڕووان ناسکتر دێنە بەرچاو هەتاکوو ئیتر قژێک لەو فولیکولەدا گەشە ناکات. دی هایدرۆ تەستۆسترۆن لە ڕێگەی کورت کردنەوەی خولی گەشە کردنی قژ دەبێتە هۆی ئەوە کە قژی ئەستوور لە فولیکولە هەستیار (حەساس)ەکانی قژی سەردا وەکوو قژی گەندە لێبێت. ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوە کە فولیکولێک بەر لە گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی گەشە کردن زوو و خێرا بێتە ناو قۆناغی پشوودان و گەشەکردنی زۆرتری ئەو دەوەستێت. گەر گەشە کردنی ناتەواو چەند جار دووپاتە بێتەوە قژێکی ئەستوور دەگۆڕدرێت بە قژێکی گەندە و لە ئاکامدا ئیتر قژێک شیاوی بینین لەم فولیکولەدا گەشە ناکات. فولیکولی قژ دەمرێت و کەچەڵی تەواو دەبێت. بەم دیاردەیە دەڵێن بچووک بوونەوە یان مینیاتۆری بوونی قژ. لە سەرهەڵدانی ئەم جۆرە کەچەڵییەدا جەنەتیک ڕۆڵێکی گرینگی هەیە. شێوازی بە میرات وەرگرتن بە شێوەی چەند جەنە و مەترسی سەرهەڵدانی کەچەڵی بە تووشبوونی ژمارەی زۆرتری خزم و کەس زۆرتر دەبێت. بەتایبەت زۆرترین ڕادەی کەچەڵی لە کەسانێک دایە کە باوکیان کەچەڵە. جەنی وەرگری ئاندرۆجەن (Stu 1) لەسەر کرۆمۆسۆمی X داندراوە کە لە دایکەوە بۆ کوڕ دەگوازترێتەوە بەڵام هەروەکوو وترا ئەم گواستنەوەیە بە شێوەی چەند جەنییە.

 

12- ئاخۆ جێبەجیکردنی نەشتەرگەری چاندنی قژی سرووشتی دەبێە هۆی وەرینی قژەکانی تر؟

نەخێر، ئەو فولیکولانەی کە جەنی کەچەڵیان هەیە لە دریژایی کاتدا لەناو دەچن.

 

13- مەبەست لە نموونەی کەچەڵی چییە؟

(گەر پۆلێنکردن یارمەتی پلانداڕێژی درێژخایەن دەدات، دەبێ پۆلێن و نموونەیەک بەکار بهێندرێت کە زۆرترین پەرەسەندنی کەچەڵییەک بۆ وێنە 75 ساڵان پێشبینی بکات) کەچەڵی ئاندرۆجەنەتیک لە پیاواندا لە نموونەی تایبەت پەیڕەوی دەکات. بنچینەی کەچەڵی یان لە بەشی فۆرنتال (پێشەوەی سەر) یان Vertex (پشتەوەی سەر) یان لە هەر دوو لاوەیە. بۆ بەدیهینانی پلانێکی باشتر لە کەسەکاندا نموومی کەچەڵی ناسێندراوە بۆئەوەی هەر کەسێک بە پێی پۆلێنێک کە تێیدایە و گونجاو لەگەڵ تەمەنی خۆی لە چارەسەرکردن بە دەرمان یان نەشتەرگەری چاندنی قژ سوود وەربگرێت. دوو پۆلێنی بەناوبانگ لەم بوارەدا هامیلتۆن Hamilton و نووروود NorWoodن، سەبارەت بە کەچەڵی ژنانە زۆرجار دەکرێ لە پۆلێنی Olsen کەڵک وەربگیرترێت. لە دەقی ماڵپەڕەکەدا پۆلێنکردنەکان تێر و تەسەل شڕۆڤە کراون.

 

14- لەوانەیە تاکوو چ تەمەنێک وەرینی جەنەتیکی قژەکان درێژەی هەبێت؟

لە پیاواندا پڕۆسەی کەچەڵ بوون، ئالۆپەسیای ئاندرۆجەنەتیک (جەنەتیکی) لە هەر تەمەنیک پاش باڵخ­بوون لەوانەیە دەست پێبکات. بەڵام گۆڕانکاری هەوەڵ بەگشتی بریتییە لە چوونە دواوەی دوو گۆشەی هێڵی سەر کە لە 96%ی پیاوانی باڵخدا دەبیندرێت و پاشان لە کاتی بوونی جەنی کەچەڵی وردە وردە ئەم بۆدواوە چوونە زیاتر دەبێت. بۆ وێنە لە دۆخی ئاساییدا پلەی II لە پۆلێنکردنی هامیلتۆن یان پلەی باتر : لە 16%-12% لە گرووپی 29-18 ساڵ 60-45% لە کەسانی 49-40 ساڵان و 8% لە پیاوانی 70 ساڵدا دەبیندریت. گەرچی چڕی قژەکان لە پۆلێنی دیاریکراودا وردەوردە کەم دەبێتەوە، بەڵام هیچ ڕیگەیەک نییە بۆئەوەی بکرێ دەستنیشان بکرێت بۆ وێنە لە گەنجێک بە ئالۆپەسیای ئاندرۆجەنەتیکی خێرا و زۆربوونی تەمەندا لە کۆتاییدا چ بارودۆخێک پێک دێت. بە شێوەی گشتی ئەو پیاوانەی کە دەست دەکەن بە لەدستدانی قژیان لە دەیەی دووهەمی تەمەنیاندا، کەسانێکن کە تووشی کەچەڵی پەرەسەندوو دەبن. لە هەندێک لە پیاواند دەستپێکردنی کەچەڵی ئاندرۆجەنەتیک لەوانەیە تاکوو کۆتایی دەیەی سێهەم و چوارەم وەدوا بکەوێت هەڵبەتە ئەم بابەتە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ڕەگەزی کەسەکەشەوە هەیە. لە خاتوونەکاندا دوو جۆر پۆلێنی کەچەڵی هەیە. لە وێنەی باوی ئەودا پۆلێنی کەچەڵی لە جۆری پیاوانە پەیڕەوی دەکات و لە جۆرەکەی تردا کەچەڵی بە پۆلێن و نموونەی ژنانەدا، دەستنیشانکردن لە بەراوردکردن لەگەڵ پیاوان دژوارترە. کەچەڵی بە پۆلێنی دیاریکراو لە ژناندا لەوانەیە لە دەیەی شەشەمی ژیاندا ببیندرێت.

 

15- ئاخۆ بە بەکارهێنانی دەرمانەکان، وەرینی قژ بەتەواوەتی دەوەستێت و کەچەڵی ئیتر هەرگیز ڕوو نادات؟

نەخێر. چارەسەرکردن بە دەرمانی وەرینی قژ گەر زوو دەست پێبکات کاریگەرترە بەڵام بەگشتی وەرینی قژ ناوەستێنێت تەنیا ڕەوتی وەرین تۆزێک دەخاتە دواوە.

 

16- ئاڵۆزییە باو و ئاساییەکانی دەرمانەکانی دژە وەرینی قژ چییە؟

دەرمانە تایبەتییەکان لەوانەیە ببنە هۆی ورووژاندنی ناوچەیی لە پێستدا بە شێوەی سووربوونەوە، سووتانەوە و خوران کە بە شێوەی یاسایی کەسەکە بەرگەی دەگرێت و بۆ ماوەیەکی کاتییە. لە کەسانێکدا کە پێشینەی سەرئیشەی میگرێینیان هەیە هەندێک جار دەبێتە هۆی سەرئێشە.

 

17- باوترین شێوازەکانی چاندنی قژی سەرووشتی کامانەن؟a

لە هەموو ناوەندە بەناوبانگەکانی دونیادا سێ شێوازی گشتی بۆ چاندنی قژ هەیە: 1- FUT 2- FIT(FUE) 3- شێوازی تێکەڵاو

 

18- ئاخۆ لە شێوازیFUTدا هێڵی پشتەوەی سەر دەمێنێتەوە؟

بە شێوازە نوێیەکانی نەشتەرگەری ئەگەری مانەوەی شوێنی برین دەگاتە کەمترین ئاست بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە لابردنە گەورەکاندا گەر قژەکان تەواو کورت بن هێڵێک بە پانایی 2-1 mm ببنیدرێت.

 

19- بۆچی لە هەندێک لە کەسەکاندا لە چاندنی قژیان بە شێواز FUT جێبەجێ کردووە هێڵی پشتەوەی سەر پانە؟

لە هەندێک لە نەخۆشەکاندا، پێستی سەر سەرەڕای نەبوونی هیچ جیڕی و گونجاوییەک لە کاتی تەقەڵ لێداندا بە شێوەیەکی بنچینەیی سکار (جێی برین)ی پان لە خۆی دەهێڵێتەوە. گەر نەشتەرگەری چاندنی قژ لابردن لە پشتەوەی سەر بەبێ سرنجدان بە ڕێژەی ڕەقی پێست و توانایی گونجاوی و جیڕی پێست جێبەجێ بکات، تەقەڵ و چاک بوونەوەی ناوچەی لابردن بە ڕاکێشانی زۆر جێبەجێ دەکرێت و هەربۆیە هێڵی سکاری پان لە خۆی دەهێڵێتەوە. گەر هیڵی سکار لە پێشوودا مابێتەوە و لابردنی دووهەم لەسەر هەمان هێڵ نەبێت بەڵام نزیک بەو جێبەجێ بکرێت هێڵی بەجێماو پان دەبێت و گەر پزیشک لە کاتی لابردن لە پشتەوەی سەر فولیکولەکانی قەراغی سەرەوە و خوارەوەی برینەکە بپچڕێت دەبێتە هۆ بەدیهاتنی هێڵی پان.

 

20- ئاخۆ کەسانێک کە کەچەڵ نەبوون و تەنیا چڕی پێشەوەی سەر کەم بۆتەوە دەتوانن نەشتەرگەری چاندنی قژ جێبەجێ بکەن؟

پزیشکێکی شارەزا و لێهاتوو دەتوانێت بە پشکنینی ورد و وەگرتنی شڕۆڤەی بارودۆخ و ڕێژەی پەرەسەندنی ئەو جۆری کەچەڵییە دەستنیشان بکات و نەشتەرگری چاندنی قژ وەها جێبەجێ بکات کە دیمەنی وەدەستهاتوو لە هەموو ماوەی ژیاندا سرووشتی بێتە بەرچاو.

 

21- بە نەشتەرگەری چاندنی قژ دەکرێ تاچ ڕادەیەک چڕی جێبەجێ بکرێت؟

چڕی دەستکەوتوو بە پێی ڕادەی کەچەڵی، جۆر و شکڵ و جیڕی پێستی ناوچەی بەخشەر و چڕی شوێنی بەخشەر جیاوازە.

 

22- ئاخۆ کاتێک کە لابردن لە پشتەوە سەردا جێبەجێ دەکرێت، ناوچەی لابردن بەتاڵ نامێنێتەوە؟

نەخێر، کاتێک کو Strip یان باریکە لە پشتەوەی سەر لابردرا، دوو لێواری برین دەگەنەوە یەکتر و تەقەڵی لێدەدرێت کە سکاری ئەم تەقەڵە بە شێوەی هیڵێکی سپی لەژێر قژەکاندا دەمێنێتەوە و لە کاتی تاشینی قژەکاندا دەبیندرێت.

 

23- ئاخۆ نەشتەرگەری چاندنی قژی سرووشتی پێویستی بە بیهۆشی هەیە ؟

نەخێر، نەشتەرگەری لە بارودۆخی سڕبوونی ناوچەییدا جێبەجێ دەکرێت و بە لێدانی هێمنکەرەوە لە نەخۆش، دڵەڕاوکێ کۆنترۆڵ دەکرێت. کەوایە کەوتن و مانەوە لە نەخۆشخانە پێویست ناکات. نەخۆشەکە دەتوانێت پاش کۆتایی نەشتەرگەری تەنانەت بەتەنیایی بڕواتەوە ماڵەوە.

 

24- ئاخۆ پێویست دەکات پاش نەشتەرگەری بۆ کۆنتڕۆڵ بەردەوام سەردانی پزیشک بکریت؟

نەخێر

 

25- ئاخۆ دەکرێ فولیکولی قژ لە کەسێکی ترەو گرافت و پەیوەند بکرێت؟

نەخێر، پێستی سەر فولیکولەکانی قژی کەسێکی تر قبووڵ ناکات و بەوان کاریگەری پێشان دەدات.

 

26- کەسانێک کە تووشی کەچەڵی جەنەرالیزە بوون (کەچەڵی سەر، برۆ، بڕژانگ، لەش) دەتوانن ئەم نەشتەرگەرییە جێبەجێ بکەن؟

نەخێر، چونکوو لەم جۆرە کەچەڵییەدا، هەموو قژەکان وەریون و پشتەوەی سەردا چڕ نییە تاکوو لابردنێک جێبەجێ بکرێت. لە کەسانێکشدا کە قژێکی تەنک و کەمیان لە ناوچەی پشتەوەی سەردا هەیە، ناکرێ ئەم نەشتەرگەییە جێبەجێ بکرێت. چونکوو بە شێوەی سەرەکی لە ئالۆپەسیا ئارە ئاتا یان جەنەرالیزەدا گشت قژەکان لەژێر کاریگەری هۆکارەکانی پەیدابوونی نەخۆشیدان. کەوایە گەر گوستنەوەی قژەکان بۆ پێشەوەی سەر جێبەجێ بکرێت لەوانەیە ئەم قژانەش لەژێر کاریگەری هۆکارەکانی پەیدابوونی نەخۆشیدا بوەرێن. مەگەر لە بارودۆخێکدا کە نەخۆشییەکە ناچالاک بووبێت و لانیکەم 3 ساڵ لە وەستانی قۆناغی هەوەڵی ئەو تێپەڕێبێت.

 

27- ئاخۆ دەکرێ بەم شێوازە هێڵی قژی پێشەوە کەم بێتەوە؟

بەڵێ، هەڵبەت لە ڕووی جوانناسییەوە سنوورێکی تایبەت لە کەمکردنەوەی هێڵی قژی پێشەوەی سەر Frontal hair lineی هەیە و لەسەر بنەمای پێوەری دیاریکراوی دەکرێ ئەم هێڵە بێتە پێشەوە.

 

28- ئاخۆ ئەم نەشتەرگەرییە لە خاتوونەکانیشادا جێبەجێ دەکرێت؟

بەڵێ لە خاتوونەکانیشدا نەشتەرگەری چاندنی قژ جێبەجێ دەکرێت.

 

29- ئاخۆ پاش نەشتەرگەری بەکارهێنانی دەرمان پێویستە؟

لەڕاستیدا قژە چاندراوەکان بۆ گەشەکردن و مانەوەی خۆیان پێویستیان بە هیچ دەرمانێک نییە. بەڵام گەر نەخۆشەکە قژی سەرەتایی هەیە و نەشتەرگەری چاندنی قژ بۆ زۆرترکردنی چڕی جێبەجێ کراوە، بە مەبەستی بەرگری کردن لە کەچەڵی بەر لە کاتی خۆی قژە سەرەتاییەکان پێویستە نەخۆش لە دەرمان و چاوەدێرییەکانی پێویست کەڵک وەربگرێت.

 

30- ئاخۆ کاتێک چاندن لە ناوچەی ڕیش و سمێڵدا جێبەجێ دەکرێت ئەم قژانە چاک دەکرێن (ئاڕایشت دەکرێن) و دوبارە گەشە دەکەنەوە؟

بەڵێ، قژە چاندراوەکان ڕێک هاوشێوەی ڕیش و سمێڵ سرووشتین و چاک دەکرێن (ئاڕایشت دەکرێن) و دوبارە گەشە دەکەنەوە.

 

31- ئاخۆ دەکرێ شکانەکانی سەر دەموچاو و برۆ بە چاندن چاک بکرێنەوە؟

یەکێک لە بەکارهێنانەکانی چاندنی قژ لە زانستی پلاستیک و جوانیدا داپۆشینی هێڵی شکان لە ناوچە قژدارەکانی سەر و دەموچاوە.

 

32- کام شێواز باشترە؟ نەشتەرگەری برین­پێچ کردن یان برین­پیچ نەکردن؟

ناکرێ بەم پرسیارە وڵامێکی بڕاوە بدرێتەوە، گەر برینپێچی جێبەجێ نەکرێت لە ڕووی ڕواڵەتەوە نەخۆشەکە لە کەسی برینپێچکراو ئاساییترە و کێشەی گەڕانەوە بە مەبەستی لابردنی برین­پێچەکەی نابێت بەڵام هەندێک بەم بیرەوە کە برین­پێچ ئەگەری پیس بوونی شوێنی چاندن بە تەپ و تۆز کەمتر دەکاتەوە، بە باشتر دەزانن، بە هەر حاڵ ئەم بابەتە دڵخوازە.

 

33- ئاخۆ پاش نەشتەرگەری ئازاری زۆری دەچێژیت؟

ئەوەی بڕاوەیە بە هۆی بڕین و تەقڵی جێبەجێکراو شانەی ناوچە تا ڕادەیەک ئازاری دەبێت بەڵام ئەو ئازارە ئەوەندە بەرچاو نییە و شێوەی ئاسایی بە هێمنکەرەوە باوەکان کۆنترۆڵ دەکرێت.

 

34- ئاخۆ بڕینەکان لەسەر سەر دیار دەبێت؟

لە ڕۆژەکانی پاش نەشتەرگەری تا ڕادەیەک جێگەی برینەکە دیارە بەڵام وردە وردە بە پەرەسەندنی چاک بوونەوەی شانە، هێڵی کەلێنەکان لەناو دەچن.

 

35- ئاخۆ هەرکەسێک هەرچەند جار کە بیهەوێت دەتوانێت ئەم نەشتەرگەرییە جێبەجێ بکات؟

وڵامی ئەم پرسیارە پەیوەندی بە چڕی قژەکانی پشتەوەی سەر هەیە. هەرچەندە چڕی زیاتر بێت، ژمارەی نەشتەرگەری زۆرتر جێبەجێ دەکرێت.

 

36- کام یەک ڕاستەقینەترە، نرخ بە پێی تاڵە قژ، گرافت یان بەرفراوانی چاندنی قژ؟

بە پێی گرافت. لە هەموو ناوەندەکانی چاندندا بە پێی ژمارەی گرافت و نرخی چاندنیش بە پێی هەر ئەم ئامارە.

 

37 - گەر نەخۆشێک پاش چاندن بە هۆی جوان نەبوونی دیمەنی قژە چاندراوەکان ناڕازی بوو دەتوانێت دوبارە چاندنی قژ جێبەجێ بکاتەوە؟

ئەم بابەتە گرینگە کاتێک دەکرێت کە پزیشک و تیمەکەی کەمترین لەناوچوونیان لە قۆناغی لابردن تاکوو چاندن هەبێت و ئەم کارە پێویستی بە پزیشکی تیمی شارەزا هەیە، ئەم لێکدانەوانە دوورە گەر چاندن لە ناوەندێکی بڕواپێکراودا جێبەجێ بکرێت وەها ئاکامێکی هەبێت.

 

38- ئاخۆ چاندنی قژ گەرەنتییەکی هەیە؟

چاندنی قژ بە هەر شێوازێک، دەبێ لە لایەن پزیشک و تیمی پزیشکییەوە جێبەجێ بکرێت و بەگشتی نەشتەرگەری دێتە ئەژمار و بەگشتی لە زانستی پزیشکی لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکاندا چ بە شێوازی نەشتەرگەری بێت یان چ بە شێوازی چارەسەرکردن بە دەرمان دەبێ پزیشک شێوازێک بەکار بێنێت کە زانستی و زیان پێنەگەیشتنی ئەو سەلمێندرابێت و ئەم شێوازە دەبێ گونجاوی تەمەن، جۆر (ڕەگەز) و یان بارودۆخی ئەو کەسە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە لە بارودۆخێکدا کە هیچ کەمتەرخەمییەکی پزیشکی ڕووی نەدابێت بەڵام بە هۆی نادیار و نەناسراو و بارودۆخی جەستەیی ئەو کەسە، قژە چاندراوەکان گەشە نەکەن، کەوایە نتوانرێ هیچ دەستەبەرکردنێک هەبێت، چونکوو زانستی پزیشکی وەکوو بیرکاری 2=2 دەبێتە چوار نییە، بەڵام گەر پزیشک نەخۆشەکەی دروست هەڵبژارد و هەوڵەکانی نەشتەرگەری جێبەجێکراو گونجاو لەگەڵ یاساکانی زانستی بێت، دەرئەنجامەکە، بە شێوەی سرووشتی دەبێ دڵخواز بێت بەڵام دەستبەرکردنی پزیشک بەر لە نەشتەرگەری لە ڕووی ئاکاری پزیشکی و زانستی نەشتەرگەری و پزیشکییەوە هەوڵ و کارێکی نادروست و بێ ڕەوشتی بۆ ڕاکێشانی نەخۆشە. پرسیار ئەوەیە کە لە هیچ بارودۆخێکدا گەر دەرئەنجانی نەشتەرگەری دڵخواز – و جوان نەبێت، دەستەبەرکردن دەتوانێت چی بکات، ئاخۆ بە پارەدانەوەی خەرجی وەرگیراو کێشەکە کۆتایی پێدێت- ئەی بەفیڕۆچوونی شوێنی بەخشەر و بەدیهاتنی زەبری دەروونی بە هۆی بەدیهاتنی ناحەزی چی لێدێت و چۆن کەسێک کە دەستەبەری دەکات (پزیشک) ئەو شتە قەرەبوو دەکاتەوە – ئاخۆ ئەو وەکوو هەوەڵ لێدەکاتەوە – گەر ئەم تواناییەی هەیە بۆچی لە هەوەڵەوە ئەم هەڵەی کردووە.

 

39 - کەچەڵی سەر من لە جۆری پەرەسەنوویە. دەبێ چ بکەم؟

بە پێی پشکنینی وردی بانکی قژ و هەبوونی پۆلێن و نموونەی دروستی چاندنی قژ دەکرێ بە چاندنی قژ بگەیە وێنەی دڵخواز بەتایبەت گەر بانکی قژی چڕت هەبیت.

 

40 - ئاخۆ چاندن و پەیوەندی بڕژانگ بۆ ئەو کەسانەی کە بە هۆی خاڵکوتان (Tattoo)ی پەیتاپەیتا قژیان لەسەدت داوە کاریگەری هەیە؟

بەڵی، چاندن لەم کەیسانەدا دەرئەنجامی زۆر باشی هەیە.

 

41- کەی دەتوانم چاندنی قژ جێبەجێ بکەم؟ ئێستاکە من بەشی پێشەوەی قژم تەنک بۆتەوە ئاخۆ دەبی بوەستم تاکوو تەواو کەچەڵ بم؟

نەشتەرگەری چاندنی قژ نەشتەرگەرییەکەی جوانییە و بە پێی زەوقی کەسەکانە. بەربەست و سنووری تەمەنی نییە. بەس گەر لە تەمەنی گەنجیدا ئەم کارە بکرێت بەتایبەت بە هەبوونی جەنی کەچەڵی پەرەسەندوو بێ­گومان دەبێ بە زانیاری پێویست و لە ناوەندێکی بڕواپێکراودا جێبەجێ بکریت بۆئەوەی پاشکەوتی بانکی قژ بۆ قۆناغە تەواوکەرەکانی چاندنی قژ بپارێزترێت.

 

42- ئاخۆ دەکرێ بە نەشتەرگەرییەکی چاندنی قژ گشت ناوچەی کەچەڵی کەسێک کە کەچەڵی پەرەسەندوو هەبێت داپۆشرێت؟

گەر مەبەست هەبوونی چڕی قژە لە گشت ناوچەکانی پێویستی چاندن لە کەسانێکدا کە کەچەڵی پەرەسەندوویان هەیە وێنەیەکی سرووشتی و باش دەست ناکەوێت. کەوایە بە سەرنجدان بە بەربەستی لابردن لە بانکی قژ لە هەر قۆناغێکدا لە ڕووی زانستی و بەکارهێنانەوە ئەم ویستە لە یەک کۆبوونەوەدا ناکرێت.

 

43- بۆ کەسێک کە بۆ داپۆشینی تەواوی سەر پێویستی بە زیاتر لە یەک نەشتەرگەری هەیە، کەی دەکرێ نەشتەرگەری دووهەم جێبەجێ بکرێت؟

گەر لە دوو ناوچەی جیادا جێبەجێ بکرێت دوای مانگێک دەکرێ ئەم نەشتەرگەرییە جێبەجێ بکرێت بەڵام گەر ویستی تەواوکردنی قۆناغی هەوەڵ بۆ بردنە سەری چڕی چاندنی هەوەڵ بێت دەبێ شەش مانگ مەودا ڕەچاو بکرێت.

 

44-چۆن پیاوێک کە کەچەڵ بووە دەتوانێت دڵنیا بێت جۆری کەچەڵی ئەو ئاندرۆجەنەتیک (جەنەتیک)ییە؟

بە سەردان بۆ لای پزیشکی شارەزا و لێهاتوو لە چاندنی قژی سرووشتی و پشکنینی بەوردی بە پێی پۆلێنە ناسێندراوەکان دەکرێ ئەم کەیسە دەستنیشان بکرێت.

 

45-ئاخۆ ڕێگەیەک بۆ بەرگری کردن لە کەچەڵی هەیە؟

نەخێر، گەر کەسێک جەنی کەچەڵی هەبێت کەچەڵییەکەی پەرە دەستێنێت. بە چارەسەرکردنە باوەکان دەکرێ تەنیا ئەم پڕۆسەیە بخرێتە دواوە و تەنیا ڕێگەی دروستی ئەم کەیسە چاندنی قژی سرووشتییە. 

end faq

 

نوشتن دیدگاه


تصویر امنیتی
تصویر امنیتی جدید

تاران، شەقامی گاندی باکووری، ڕووبەڕووی تاوەری تۆڕی 2،سەری پێچی کۆڵانی ترابنده،پەلاک 130،ط15
88653103 - 88653104 - 88661980 (9821+)
mphhtc@gmail.com